پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی، كە هێزە شیعەكانی عێراق و كوتلەكانی دژبە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پێكیانهێناوە، كۆبونەوەیەك ساز بكەن.
میدیاكانی عێراق رایانگەیاندوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هەریەك لە نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و قەیس خەزعەلی، سەركردەی عەسائیبی ئەهلی حەق و ژمارەیەك سەركردەی دیكەی ناو هێزە شیعە ناڕازییەكان كە بە “چوارچێوەی هەماهەنگی” ناسراوە، كۆببنەوە.
كۆبونەوەی هێزە شیعە ناڕازییەكان دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەو سكاڵا و داواكارییەی رەتكردەوە كە هادی عامری، سەرۆكی هاپەیمانیی فەتح و چەند سەكردەیەكی شیعەی نزیك لە ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پێشكەش بە دادگاكەیان كردبوو.