وەزارەتی كارەبا پلانی خۆی بۆ وەرزی زستان ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێكی دەركرد بە ئامانجی باشكردنی دۆخی كارەبا لە وەرزی زستاندا، وەك لە راگەیەندراوی وەزارەتەكەدا ئاماژەی پێدراوە.

دەربارەی باشكردنی دۆخی كارەبا و پلانی وەزارەتی كارەبا بۆ وەرزی زستان لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بە سەرپەرشتی كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا چەند بڕیارێك دران.

وەك لە بڕیارەكاندا هاتووە، تەواویی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كارەبا و وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەكانی كۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن، ئامادەكاریی بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی دابەشكردنی كارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەكانی ( 12 و 1 و 2) دەكرێت.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوام دەبێت و ڕێكاریی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتە بەر.

یەكێكی دیكە لە بڕیارەكان بریتیە لە كەمكردنەوەی رۆتین و دابینكردنی پێداویستییەكانی، پڕۆژەی پێوەری زیرەك .

ئاماژە بەوەشكراوە لیژنەكانی پێوەری زیرەك لە پارێزگاكان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوەندی پێوەری زیرەك، كێشەی دانانی پێوەری زیرەك بۆ ئەو هابەشانەی كارەبا چارەسەر دەكەن كە ستوونی كارەبایان نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا