حكومەت و پەرلەمان لەبارەی هێرشەكانی سەرهەولێر پەیامێكی توندیان بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی هێرشه‌کانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ی هه‌ولێر و بنکەی هێزەکانی‌ توركیا له‌ باشیک دەکەین.

مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەربارەی هێرشكردنە سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، هاووڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە تیرۆرستانی پشت ئەم هێرشەی شەوی ڕابردوو سەر فرۆكەخانەی هەولێر باجی کردەوەکانیان دەدەن.

هاوكات رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاندووە، هێرشەکردنە سەر هەولێر هەوڵێکی ترسنۆکانەیە بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا هەولێر وەک قەڵا قایم و وەک وورەی پێشمەرگە بەهێز و خۆڕاگرە.

شەوی 14ى نيسان هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر،هاوكات هەرشەوی رابردووە سێ موشەک ئاراستەی سەربازگەی تورکیا لە ناحیەی زێلکان سەر بە قەزای شێخان کران.

دوای هێرشەكە، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە تووندی ئیدانەی هێرشەکانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و پێگه‌یه‌كی هێزەکانی‌ توركیا له‌ باشیك کرد و رایگەیاند، چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشا‌كان هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جیدی ده‌وێت و دەبێت سنوورێكی یه‌كجارییان بۆ دابنرێت.

هەر دوبەدوای هێرشەكەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوەو رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەڕێگەی درۆنی TNT ئەنجامدراوەو ئاراستەی بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانەداو هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

 

پێشتریش لەناوەراستی مانگی شوباتدا بارەگای هێزەكانی هاوپەیمانان و فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر موشەك بارانكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا