پۆڵه‌تیك پرێس:
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌كرێت کۆمپانیایەک بۆ بەڕێوەبردنی كه‌رتی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان دروستبكرێت.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی پرسی نه‌وته‌وه لێكنزیكبوونه‌وه له تێگه‌یشتنی هه‌ردوولا دروستبووه، دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بوه‌ته لێكتێگه‌یشتنی هه‌ردوولا پرسی ده‌رهێنان و به‌بازاڕكردنی نه‌وته.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشنیازێكی نوێیكردووه ئه‌ویش دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به نه‌وته بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه كاری كۆمپانیاكه له‌هه‌ردوو بواری ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بێت، له‌ڕووی ته‌كنیكی و ئیدارییه‌وه كۆمپانییه‌كه به‌هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌رێم و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌ڕێوه‌ببرێت.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار به گه‌شبینییه‌وه باس له ڕه‌وتی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێت نزیكن له ڕێككه‌وتن.
دۆسیه‌ی نه‌وت یه‌كێكه له مشتومڕاویترن دۆسیه‌كانی نێو دانوستانه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، كه تا ئێستا هه‌رێم نه پابه‌نده به‌وه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، نه ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌غدا داوای ده‌كات.