پۆڵەتیك پرێس
سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵ لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دابەشكردنی موچهی فهرمانبهران له ساڵی 2020 دەڵێت “حكومەت بەبیانوی خۆرێكخستنەوە لەگەڵ کاتی دابەشکردنی موچەی عێراق بەیەکجار پێنج موچەیان بێسەروشوێن کرد.
لەساڵی 2020، حكومەتی هەرێم بەبیانووی ئەوەی حکومەتی عێراق داوایکردووە خۆیان لەگەڵ کاتی دابەشکردنی موچەی عێراق ڕێکبخەن، بەیەکجار پێنج موچەیان بێ سەروشوێن کرد.
عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لەهەژماری تایبەتی خۆی وەك وەڵامێك بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسیویەتی: حکومەتی هەرێم وەڵامی پەیامی ئێمەی داوەتەوە و دەڵێت “ئەوە ڕاست نیە کە ئەمساڵ پێنج موچە دابەشکراوە، بەڵکو هەشت موچەمان دابەشکردووە”.
دەشڵێت،ساڵی ٢٠٢٠ ـیش کۆتایی هات و، موچەی مانگەکانی (١١ ، ١٢) دیسان بێسەروشوێنکرا و دابەشیان نەکرد و حکومەت خۆشی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە کە ئاخۆ چارەنوسی موچەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ چی لێدێت ؟!
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ رونیكردووەتەوە، پێنج مانگی سەرەتا و دوو مانگی کۆتایی ساڵ موچە نەدراوە، دەكاتە حەوت مانگ، پێنج موچەشتان دابەشکردووە چواریان بە لێبڕینی (١٨% ، ٢١%) ئەمە دوانزە مانگ، كەچی حكومەت لەوەڵامەكەدا دەڵێت “نەخێر ئێمە ئەمساڵ هەشت موچەمان دابەشکردووە”.