لە پێنج مانگەدا 29 جار شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی پەرلەمانیان كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە ماوەی پێنج مانگدا 29 جار شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتوونەتە پەرلەمان و زیاتر لە هەزار و 300 پرسیاریشیان ئاراستە كراوە.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كار و چالاكییەكانی وەرزی بەهارەی پەرلەمان لە رۆژی3/1/ 2021 دەستی پێكردوە و رۆژی2021/7/1 كۆتایی پێهاتووە و لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا 29 جار شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتوونەتە پەرلەمانی كوردستان و لە كۆبوونەوەی پەرلەمان و لیژنە هەمیشەییەكاندائامادە بوون.

لەبارەی ئەو پرسیارانەی ئاراستەی حكومەت كراون بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان وتی، پەرلەمانی کوردستان لەم وەرزی یاساداناندا 29 جار میوانداری سەرۆکی دەستە و بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم کردووەو18 کۆبونەوەی گشتی ئەنجامدراوە و ھەشت بڕیاری پەسەندکردوە و نۆ یاساشی دەرکردووە.

ھەروەھا وتیشی، لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا ھەزار و 323 پرسیار ئاڕاستەی حکومەت کراوە، ھەزار و 197 پرسیار وەڵام دراونەتەوە 126 پرسیاریش تا ئێستا وەڵام نەدراوەنەتەوە.

لەبارەی ئەو پرۆژەیاسایانەش كە حكوومەت ناردوونی خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیان بۆ كراوە، سامان ئەحمەد رایگەیاند، 17 پرۆژەیاسا بوون 13 پڕۆژەیان خوێندنەوەی یەكەم چواریان خوێندنەوەی دووەمیان بۆ كراوە هەروەها 10 پێشنیازە یاسا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆكراوەو پێنج پێشنیازە یاساش خوێندنەوەی دووەمیان بۆكراوە.

خولی بەهارەی سالی سێیەمی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە1/3/2021 دەست پێدەكات و 1/7/2021 گۆتایی هاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا