مستەفا کازمی لەسەر لافاوەکەی هەرێم هاتەدەنگ

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی هەینی 17-12-2021 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت، كازمی ئامادەیی نیشانداوە بۆ هاوكاریی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر.

بەپێی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكەدا، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی قوربانیانی لافاوەكەی هەولێر دەربڕیوە و هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەكان خواستووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، گفتوگۆ دەربارەی ئەو رێكارانە كرا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان گرتوویەتەبەر بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی لافاوەكە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق، دڵنیاییدا كە حكومەتی فیدراڵی هەر رێكارێكی پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ هاوكاریكردنی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی زیانەكانی كارەساتی لافاوەكە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک