عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی ئۆپیک بەرهەمهێنانی نەوت زیاددەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێکخراوی ئۆپیک کە لە 13 وڵات پێکهاتووە رایگەیاند، عێراق و حەوت وڵاتی دیکەی ناو رێکخراوەکە لەمانگی ئایاردا رادەی بەرهەمهێنانی نەوتیان زیادکردووە.

لەڕاپۆرتێکی رێکخراوی ئۆپیکدا ئاماژە بەوەکرا، لەمانگی ئایاری رابردوو وڵاتانی ئەندام لەناو ئۆپیک نزیکەی 390 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتریان بەرهەمهێناوە، بەجۆرێک رادەی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 25.463 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ هەر رۆژێک.

بەپێی راپۆرتەکە، سعودیە نزیکەی 345 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتری بەرهەمهێناوە و دوای ئەویش ڤەنزوێلا بۆ هەر رۆژێك 45 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتری بەرهەمهێناوە.

لەدوای ئەوانیش، ئێران لەپلەی سێیەمدا دێت و رۆژی 42 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتری بەرهەمهێناوە و عێراقیش لەپلەی چوارەمدا دێت و رۆژانە 33 هەزار بەرمیل نەوتی زیادەی بەرهەمهێناوە.

ئەوەش هاتووە، مانگی ئایاری رابردوو نەیجیریا رۆژانە 72 هەزار بەرمیل نەوت کەمتری بەرهەمهێناوە و دووم وڵاتیش کە رێژەی بەرهەمهێنانی کەمکردووەتەوە ئەنگۆلایە کە رۆژانە 60 هەزار بەرمیل نەوت کەمتری بەرهەمهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا