ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێك تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی شوباتی 2022 ، كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو كە تیایدا چەند پرسێك تاوتوێكران.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، دۆخی كۆچبەران، دۆخی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و هەماهەنگیی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و دیوانی چاودێریی دارایی حكومەتی ناوەند تاوتوێكران.

لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن لە هەرێم و ئاستی پابەندبوونی وەزارەتەكان بە وەرگرتنی ڤاكسین لە لایەن فەرمانبەران و كارمەندانی حكومەت و ئامادەكارییەكانی خۆپارێزی بۆ مامۆستایان وكارمەندانی پەروەردە و قوتابیان وخوێندكاران لە دوای دەستپێكردنەوەی خوێندنی ناوپۆل خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پرۆسەی وەرگرتنی ڤاكسین و گرتنەبەری ڕێكارەكانی خۆپارێزیی لە لایەن هاووڵاتیانەوە بۆ بەرگرتن لە تەشەنەكردنی زیاتری پەتاكە وپاراستنی تەندروستی گشتی.

لە بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی وئابووری، تیشكی خستە سەر پێشوەچوونەكانی كاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم كە ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕاپۆرتی هاوبەشی خۆیانن سەبارەت بە پابەندییەكانی هەرێم و شایستەكانی بە پێی یاسای بودجە، دواتر ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران بە ووردیی ڕاپۆرتێكی پێشكەشكرد سەبارەت بە پابەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەبەر ڕۆشنایی ماددەی 11 لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021.

ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردەوە لە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی هەرێم لە یاسای بودجە و وەزارەتەكان ڕاسپێردران كە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی دارایی وئابووری و دیوانی چاودێری دارایی بكەن. لەمبارەیەوە بڕیارە لە ڕۆژی 6 ی ئەم مانگە تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێری دارایی هەرێم وبەغدا دەست بە كارەكانیان بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا