پۆڵه‌تیك پرێس
پسپۆڕێكی ئابوری ده‌ڵێت به‌خستنه بازاڕی ڤاكسینی كۆرۆنا، نرخی نه‌وت له جیهاندا به‌رزتر ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌مه‌ش ئابوری عێراق كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌وته به‌ره‌وه باشبوون ده‌ڕوات.
خالد حه‌یده‌ر پسپۆڕی ئابوری بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی: پێشبینی ده‌كرێت به خستنه بازاڕی ڤاكسینی كۆرۆنا و دابه‌زینی ئاستی كاریگه‌ری كۆرۆنا خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیادبكات كه ئێستا نرخی نه‌وت له‌سه‌روو 40 دۆلاره‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری له جیهاندا بگه‌ڕێته‌وه ئاستی جاران.
ئه‌و پسپۆڕه ئابورییه باسی له‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و پێشبینییانه‌ی بۆ بازاڕی نه‌وت ده‌كرێت ره‌نگه نرخی نه‌وت له جیهاندا بگاته سه‌روو 70 دۆلار له ساڵی داهاتوودا، به‌م پێیه‌بێت ئابوری عێراق له ساڵی 2021 باش ده‌بێت به‌راورد به ساڵی 2020 به‌هه‌مان شێوه ئابوری كوردستانیش ده‌بوژێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه وه‌ك به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمیش باسی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه چیتر پشت به نه‌وت نه‌به‌سترێت به ته‌نها و گرنگی بدرێت به كه‌رتی كشتوكاڵ و گه‌شتیاری بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دروست بوونی كێشه له نرخی نه‌وت كێشه‌ی دارایی بۆ حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم دروست نه‌بێت.