پۆڵه‌تیك پرێس:
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، هیچ نرخێك بۆ نه‌وت له پرۆژه بودجه‌ى 2021 دیارینه‌كراوه، ئه‌وانه‌ى ده‌وترێت زانیارى نافه‌رمین، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ده‌نگۆی جێگیركردنی 45 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ئارادایه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق، پێشبینده‌كرێت، له پرۆژه بودجه‌ى 2021، حكومه‌ت گۆڕانكاری له‌نرخی نه‌وت بكات، بۆ هه‌ربه‌رمیلێك له پرۆژه‌كه‌دا به نزیكه‌ى 45 دۆلار جێگیر بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌فار، به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تائێستا پرۆژه بودجه‌ى 2020 و 2021یش لاى حكومه‌ته، تا ئێستا نازانرێت نرخى نه‌وت له پرۆژه بودجه‌كه‌دا به‌چه‌ند دۆلار جێگیر ده‌كرێت، به‌فه‌رمى هیچ نرخێك دیارینه‌كراوه.
وتیشى،”تائێستا پرۆژه‌كه ته‌نها ڕه‌شنوسێكه لاى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و نه نێردراوه‌ته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و نه بۆ په‌رله‌مانیش نێردراوه، كه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگى له‌سه‌ردرا و گه‌یشته ده‌ستمان ده‌توانین قسه له‌سه‌ر جێگیركردنى نرخى نه‌وت له پرۆژه بودجه‌كه‌دا بكه‌ین”.
له ئێستادا عێراق بڕیاریداوه پێشوه‌خته بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ نه‌وتى خۆى بفرۆشێت و پاره‌كه‌ى وه‌ربگرێت له‌باره‌ى ئه‌و بڕیاره و سود و زیانه‌كانى له ڕ‌وى ئابوریه‌وه بڕیارده‌رى لیژنه‌ى داراى باسى له‌وه‌كرد، ئه‌وه بڕیارێكى كاتیه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ته‌نها بۆ جارێك بێت له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى قه‌رز بێت، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه عێراق له قه‌یراندایه، پێویستى به پاره‌یه.
به‌وته‌ى ئه‌حمه‌د سه‌فار، نابێت عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشوه‌خته نه‌وت بفرۆشێت و پاره وه‌ربگرێت، چونكه چاوه‌ڕێده‌كرێت دواى ماوه‌یه‌ك نرخى نه‌وت گران بێت، بۆنمونه ئه‌گه‌ر ئێستا به 47 دۆلار بیفرۆشێت پێده‌چێت ساڵى ئاینده نرخه‌كه بگاته 70 دۆلار، ئه‌وه‌ش به زیانى ئابورى بۆ عێراق ده‌شكێته‌وه.