زیاد جەبار: پارتی داهاتی نەوت و ئیبراهیم خەلیلی قۆرخ کردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئێستا رۆژانە سەروی 500 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشرێت “بێجگە لەوەی كە مانگانە بڕێكی دەدرێتە وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ موچە ئەوەی دیكە تائێستا نازانم چۆن خەرج دەكرێت”، ئاشكراشیكرد، تا ئێستا دەروازەی ئیبراهیم خەلیل نەبەستراوەتەوە بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە و ساڵی رابردوش كۆتا ئاگاداركردنەوە دراوە بە بەرپرسانی دەروازەكە و تا ئێستاش جێبەجێ نەكراوە.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی كوردسات رایگەیاند، “ئێستا نەوت لە سەروی 80 دۆلارەوە دەفرۆشرێت تەحەدا دەكەم نەك من لە هەرێمی كوردستاندا بە وەزیری دارایی و ئابوریشەوە بە وەزیری سامانە سروشتییەكانیشەوە بێجگە لەو بڕەی كە مانگانە دەگاتە وەزارەتی دارایی بۆ پشتیوانی موچە ئاگاداری یەك دیناری تر بن لە پارەی فرۆشتنی نەوت”.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا رۆژانە سەروی 500 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشرێت، “بێجگە لەوەی كە مانگانە بڕێكی دەدرێتە وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ موچە ئەوەی دیكە تائێستا نازانم چۆن خەرج دەكرێت، رەنگە بڵێن ئەمە ئیشی تۆ نیە و ئیشی سامانە سروشتییەكانە بەڵام دڵنیام ئەوانیش ئاگایان لێی نیە كە ئەو پارەیە بۆ كوێ دەچێت”.

زیاد جەبار ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەروازە سنوریانە كە بە ئەلیكترۆنی بەستراونەتەوە بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەوە لە هەولێر بریتین لە باشماخ، پەروێزخان و حاجی ئۆمەران، تا ئێستا دەروازەی ئیبراهیم خەلیل نەبەستراوەتەوە و ساڵی رابردووش كۆتا ئاگاداركردنەوە دراوە بە بەرپرسانی دەروازەكە و تا ئێستاش جێبەجێ نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا