پۆڵەتیک پرێس
لەدوای بەرزبوونەوەی نرخەکەی لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی لەگەڵ ئەوەی هێشتا لە ٥٠ دۆلارەوە نزیکە.
رۆژی دووشەممە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، نەرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٤٩ دۆلار و ١٠ سەنتە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش ٤٦ دۆلار و نۆ سەنتە.
لایخۆیەوە، ئێدوارد مویا شیکەرەوەی بازاڕی نەوت رایگەیاند، رەنگە رێوشوێنە باوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی جیهان نەهێڵن نرخی نەوت بۆ ماوەیەکی درێژ لە بەرزیدا بمێنێتەوە.
دەشڵێت: یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەماوەی پێنج هەفتەی رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنەران بۆ پڕۆسەی بیر هەڵکەندن سەرباری بڕینی زۆربەی خەرجییەکانی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش.
ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمی خواستی جیهان لەسەر نەوت، رێکخراوی ئۆپیک بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت، ئەوەش بووەهۆی دابەزینی نرخی نەوت.