تا ئێستا یاسای چاكسازی جێبەجێنەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: تا ئێستا حكومەتی هەرێم بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییەوە یەك دیناریشی نەگەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و لەگەڵ بەڵێنەكانی خۆی راستگۆ نەبووە.

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێشتر حكومەت بە لیژنەی دارایی وتووە هەموو سێ‌ مانگ جارێك راپۆرتێكتان پێشكەش دەكەین لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاساكە، شەش مانگە راپۆرتی دووەمیان نەناردووە، تا زانین ئاستی جێبەجێكردنی یاساكە بەكوێ‌ گەشتووە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئەوەندەی چاودێری یاسای چاكسازیمان كردووە جگە لە دەركردنی رێنمایی و پەیڕەوو بڵاوكردنەوەی لە وەقائیعی كوردستاندا، تا ئێستا دینارێك نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییەوە.

رۆژی 16_1_2020 پەرلەمانی كوردستان دەنگیدا لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە، ئامانج لە دەركردنی یاسای چاكسازی كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات و نەهێشتی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری بوو لە موچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكانی دیكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا