شێركۆ جەودەت: سیستمی باج لەهەرێم لە قۆناغی شڵەژاویدایە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی لیژنه‌ی وزه‌ وسامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سیستەمی باج لەهەرێمی كوردستان لەشڵەژاوییەكی زۆردایەو پێویستی بەڕیكخستنەوەی گەورە هەیە.

شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزه‌ وسامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، زیاتر لەساڵێكە داوای هەموواری یاسای باج و دەرامەتی هەرێم بۆ بەڵام كاری بۆنەكراوەو تائێستا لەپەلەمانەو پەكی كەوتووە .

وتیشی، راستە سیستمی باج پێویستی بەچاكسازییە لەئێستاشدا حكومەت راپۆرتی چاكسازی لەبورای باج ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كردووە، بەڵام ئەو بڕیارانەی حكومەت لەماوەی رابردوودا لەبواری باجدا دەریكردن و تەنها پرسی بەڕێوەبەرایەتی باج لەهەرێمی كوردستان كردووە نایاسایی بوون چونكە هەموو هەنگاوەكانی لەدەرەوەی پەرلەمان بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەرێمی كوردستان یاسایەكی تایبەت بەباج نییە و تائێستاش هەرێم پشت بەیاساكانی عێراق دەبەستێت لەبواری باجدا.

ئەمرۆ 10ی ئایار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاپۆرتی چاكسازی له‌ بواری باج ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردو بەگوێرەی راپۆرتەكەش مامه‌ڵه‌ی هیچ كۆمپانیایه‌كی نه‌وت و گاز ڕایی ناكرێت تا پاكانه‌ی باجی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا