پۆڵه‌تیك پرێس:
په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌تیكرده‌وه به‌شداریی له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستاندا بكات و ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ شه‌رعیه‌تدانه به لێبڕینی موچه.
شیرین ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌مه ساڵح و شایان عه‌سكه‌ری به‌شداریی له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ناكه‌ین، چونكه ئێمه داوامانكردبوو سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی بێنه په‌رله‌مان نه‌ك به‌وشێوه‌یه‌ی سبه‌ینێ ڕاپۆرت بنێرنه په‌رله‌مان”.
شیرین ئه‌مین وتیشی، “ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان خاتری مه‌سرور بارزانی ده‌گرن، نه‌ده‌بوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه چاو له حكومه‌ت بپۆشێت”.
شیرین ئه‌مین كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستانی به “شه‌رعیه‌تدان به به‌بڕیاری لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناوبرد”.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ جگه له‌سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان هیچ په‌رله‌مانتارێكی دیكه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ ده‌كه‌ن شیرین ئه‌مین وتی” هیچ په‌رله‌مانتارێكی دیكه بڕیاری بایكۆتی نه‌داوه، ده‌بوو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی واژۆی نوسراوی پرساندنی حكومه‌تیان كردووه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێیان بكردایه”.