حكومەت روونكردنەوە دەربارەی گرانبوونی نرخی بەنزین دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی ڕاسپاردووە سەردانی بەغداد بكەن بۆ گفتوگۆكردن بە مەبەستی چارەسەركردنی بەشێك لە گرفتەكان، لە لایەكی دیكەشەوە سەرۆكی حكومەت وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی ڕاسپاردووە هەماهەنگی بكەن لەگەڵ كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی پلانی گونجاو بۆ هاوردەكردنی بەنزین دابنرێت تاوەكو لە داهاتوودا قەیران دروست نەبێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە بارەی گرانبوونی نرخی بەنزین لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام لە هەوڵی ئەوە دابووە بەنزین بۆ هاووڵاتیان دابین بكات بە نرخێكی گونجاو، بەڵام بە هۆی ئەوەی بەشێكی زۆری بەنزین لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەكرا كە ئەوەش پەیوەست بوو بە نرخی نەوت و لە ڕابردووشدا نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهاندا بەرزبۆوە كە هاوكات بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینیش، هەروەها هەناردەكردنی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان لە هەندێك دەروازە راگیراوە، بۆیە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی ڕاسپاردووە سەردانی بەغداد بكەن بۆ گفتوگۆكردن بە مەبەستی چارەسەركردنی بەشێك لە گرفتەكان.

جوتیار عادل وتی: لە لایەكی دیكەشەوە سەرۆكی حكومەت وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی ڕاسپاردووە هەماهەنگی بكەن لەگەڵ كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی پلانی گونجاو بۆ هاوردەكردنی بەنزین دابنرێت تاوەكو لە داهاتوودا قەیران دروست نەبێت.

سەبارەت بە نەوتی سپی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاسپێردراوە بۆ چارەسەركردنی ئەم بابەتە لە ڕێگەی دابینكردنی نەوتی سپی و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیان لە زووترین كاتدا. بۆیە هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە حكومەت هەموو هەوڵێك دەدات بۆ چارەسەر كردنی ئەم گرفتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا