روونكردنەوەی وەزیری دارایی دەربارەی پاشەكەوتی مووچە و پلە بەرزكردنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران وەك قەرز لای حكومەت دەمێنێتەوە و لە هەوڵیشدان بۆ ئەوەی پلە بەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە.

ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە میدیای فەرمی گۆڕانی راگەیاند: مووچەی پاشەكەوتكراو سرووشتێكی یاساییان پێداوە وەكو شایستەی نەدراو دایانناوە بۆ ئەوەی وەك قەرز لای حكومەت بمێنێتەوە.

باسی لەوەشكرد، بەبێ پارەكەی بەغدا ناتوانن بڕە پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابین بكەن چونكە بۆ دابینكردنی مووچە مانگانە پێویستیان بە 895 ملیار دینارە، ئەوەش لەسەرو توانای هەرێمەوەیە.

لەبارەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانیش، وەزیری دارایی دەڵێت: خراپی دۆخی دارایی ماوەی مانگێكە نەماوە، ئەگەر تەواوی شایستە داراییەكانی هەرێم لە بەغداوە بێت، ئەو كێشانە قۆناغ بە قۆناغ چارەسەر دەبێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانیش لەسەرهێڵین بۆ ئەوەی میكانیزمێكی گونجاو بدۆزینەوە بۆ دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوە.

لە ساڵی 2016 ەوە حكومەتی هەرێم بە نایاسایی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی راگرتووە، جگە لەوەش مووچەی 12 مانگی فەرمانبەرانی بە تەواوی نەداوە و 34 مووچەی بە پاشەكەوت و 10 مووچەشی بە لێبڕینەوە دابەشكردووە بەسەر فەرمانبەراندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا