قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەو رۆژە بێت و نەوت نەمێنێت چونکە بووەتە بەڵا بەسەر ئەم میللەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند، 10 بۆ 15 ساڵێکمان ماوە بۆ ئەوەی ژێرخانێک دروستبکەین کە بەبێ نەوت ئەم وڵاتە بتوانێت خۆی بەخێوبکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پانێڵێکی هەشتەمین دیداری سلێمانیدا رایگەیاند: ئەم وڵاتە سەرکردەی زۆرە، بەڵام دەوڵەتمەداری کەمە، عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستییان بە فەلسەفەیەکی روونی ئابوورییە، ئەوەی ئێستا هەیە روون نییە و بە رۆژ دەگۆڕێت، هەندێک رۆژ ئابوورییەکەمان لە  ئابووریی ئەمریکا ئازادترە، هەندێک رۆژیش لە سۆڤیەتی ساڵانی حەفتاکان دەچێت.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی: نەوت دەمرێت، من هیوادارم ئەو رۆژە بێت و نەوت نەمێنێت، چونکە بووەتە بەڵا بەسەر ئەم میللەتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بۆیە 10 بۆ 15 ساڵێکمان ماوە بۆ ئەوەی ژێرخانێک دروستبکەین کە بەبێ نەوت ئەم وڵاتە بتوانێت خۆی بەخێوبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا