ئەگەر نزیكبوونەوەی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا نرخی نەوتی دابەزاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت رۆژی پێنجشەممە زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی بەهۆی ئەوەی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا نزیكبوونەتەوە لە رێككەوتنی كۆتایی بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 كە لەسەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەستبەرداری ببوو.

نرخی نەوتی برێنت رۆژی دووشەممە بەڕێژەی 1.6٪ دابەزی و هەر بەرمیلێك بە 92 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش بەڕێژەی 1.7٪ دابەزی و بەرمیلێك بە 91 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەهۆی بەرزبونەوەی خواست و پەرەسەندنی كێشەی جیۆسیاسیەكانی جیهان، لە ماوەی مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 20% بەرزبوەوە بەوەش لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت توانیویەتی بە رێژەی زیاتر لە 50% بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا