وەزارەتی بازگانی روونكردنەوە لە بارەى بەشە ئاردی هاووڵاتیان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مانگانە بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی بەشە ئارد، دڵنیایش دەدات لە بەردەوامی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەشە خۆراكی مانگانە دەبێت لە كوالیتی كۆنترۆڵ پشكنینی بۆ بكرێت، دواتر بەسەر بریكارەكاندا دابەشبكرێت تا بگاتە دەست هاووڵاتیان.

وتیشی: هاووڵاتییان دڵنیادەكەینەوە نە ئارد و نە بەشە خۆراك ناوەستن و بە بەردەوامی دابەش دەكرێت، بۆیە لە ئێستا بەشە خۆراك دوا نەكەوتووە و لەگەڵ عێراقدان، هەروەها بەشەخۆراكی مانگی یەكەم و دووەم 95% بۆ 99%ی لێ دابەشكراوە.

ڕاشیگەیاند، مانگی چوارەمیش نزیكەی 30%ـی دابەش كراوە، مانگی پێنجەمیش بڕێكی رۆنی شل و شەكر هاتووە، بەڵام هێشتا دابەشیان نەكردووە ، چونكە دەبێت مانگی چوارەم دابەش بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا