پۆله‌تیك پرێس:
ده‌ستگركردنی ڕۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌میدیای جیهانیدا دروستكردووه، ئاژانسێكی جیهانیش باس له‌وه‌ده‌كات، هه‌رێم بانگه‌شه‌ی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌كات به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی بیندراوه.
ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان له هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری دادگا سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێپه‌ڕاندووه و ئێستا له ڕۆژنامه به‌ناوبانگه عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان ئه‌و پرسه بوه‌ته باسی سه‌ره‌كی و ڕۆژنامه‌ی “العرب”ی چاپی له‌نده‌نی له‌ژماره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه “نیگه‌رانیی له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانانه دروستبووه، كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیرده‌كرێن”.
سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیرده‌كرێن بەفه‌رمانی دادگا ده‌ستگیركراون
ڕۆژنامه‌كه نمونه‌ی ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نووس شیروان شیروانی هێناوه‌ته‌وه كه له‌شاری هه‌ولێر “به‌بێ بڕیاری دادگا” ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام زیا بتروس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كه تایبه‌ت بۆ پۆڵه‌تیك پرێس قسه‌یكرد وتی “به پێی به دواداچونه‌كانی ده‌سته‌كه‌مان، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیرده‌كرێن، جا ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوس بێت یاخود چالاكوان به فه‌رمانی دادگا ده‌ستگیركراون”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێم وتیشی، “كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه تا ئێستا كاری رۆژنامه‌نوسان و رۆژنامه‌گه‌ریی نه‌بوه‌ته پیشه، كه ئه‌ركی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانه و پێویسته پێوه‌ر دابنێت، چونكه كاری رۆژنامه‌نوسان نه‌بۆته پیشه، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستبونی ئه‌م گرژییه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌ی “العرب الجدید”ی قه‌ته‌ری له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌مانگی كانونی دووه‌مه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی بۆ دروستبووه، له‌گه‌ڵیشیدا له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك ڕێگریده‌كرێت له خۆپیشاندانی خه‌ڵكی و ته‌نیا له پارێزگای سلێمانی ڕێگه به‌خۆپیشاندان دراوه، ئه‌وه جگه له‌به‌رده‌وامیی پێشێلكارییه‌كان دژ به ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانان.
هاوكات ئاژانسی “فرانس پرێس” له ڕاپۆرتێكیدا باس له‌بانگه‌شه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ له‌باری ژینگه‌ی سیاسی و ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌كات و ده‌ڵێت، “هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هه‌رێم شوێنێكی له‌باره‌ی بۆ ئۆپۆزسیۆنی عێراقیی و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان، به‌ڵام زۆرترین ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌كرێت كه ڕێگریی له ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌كه‌ن و ته‌نیا له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 88 پێشێلكاریی دژ به 63 ڕۆژنامه‌نووس و ڕاگه‌یاندنكار ئه‌نجامدراوه”.
“فرانس پرێس” كه‌یسی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری، چالاكوانی دیاری پارێزگای دهۆكی به‌نمونه هێناوه‌ته‌وه و باس له‌وه‌ده‌كات، سه‌ره‌ڕای بڕیاری دادگا بۆ ئازادكردنی، به‌ڵام هێشتا ناوبراو له‌نێو زیندان هێڵدراوه‌ته‌وه.
زیا بتروس له‌باره‌ی كه‌یسی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و بڕیاری دادگا بۆ ئازادكردنی وتی “مامۆستا به‌ده‌ل له خۆپیشاندانه‌كانی دهۆك به بریاری دادگا ده‌ستگیركراوه، ئه‌و تۆمه‌ته‌یشی ئاڕاسته‌یكراوه تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیایه، به‌ڵام، له رۆژی 4 ی 9 دادگا فه‌رمانی ده‌ركردووه كه ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی نایاساییه، هه‌مان رۆژ فه‌رمانی كردووه ئازاد بكرێت”.
هه‌رچه‌نده مامۆستا به‌ده‌ل سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی بڕیاری دادگا بۆ ئازادكردنی تا ئێستا ئازاد نه‌كراوه به‌ڵام زیا بتروس ده‌ڵێت “ره‌نگه بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه ئازاد بكرێت ئه‌گه‌ر ئازاد نه‌كرێت كه‌واته لێره به‌ها بۆ بریاری دادگاش دانانرێت”.