پۆڵەتیك پرێس
حكومەتی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر بڕینی خانەنشینی نایاساییو كەمكردنەوەی موچەی پلە باڵاكان، موچەی زیاتر لە 400 پەرلەمانتار و 500 شارەزاش كەمدەكرێتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی، كە بەمەرجی ناو نەهێنانی قسەی بۆ پۆڵەتیك پرێس كرد، وتی: هەرچەندە وردەكاری چۆنیەتی راگرتنی مووچەی خانەنشینی نایاسایی و كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان لای لیژنەی باڵای چاكسازییە، بەڵام وەزارەتی دارایی بە لیستێك ناوی هەموو ئەو كەسانەی رەوانەی لیژنەی باڵای چاكسازی كردووە، كە موچەكەیان رادەگیرێت یان كەم دەكرێتەوە.
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستە ڕوو، حكومەت سوورە لەسەر ئەوەی هەر کەس خانەنشینی نایاسایی هەبێت و رۆژێك خزمەتی پێشمەرگایەتییان نەبووە دەیبڕێت، ئەوانەشی پێشمەرگەبوون و بەپلەیەكی بەرز خانەنشین كراون ناوەكانیان دەگەڕێنرێتەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لەوێ خانەنشین دەكرێن و ئینجا دەگەڕێنرێنەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، بەم هەنگاوە بودجەیەكی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت، بۆ نموونە زیاتر لە 400 ئەندامی پەرلەمان، كە بە مووچەی شەش ملیۆن و 560 هەزار دینار خانەنشین كراون موچەكەیان دەبێتە دوو ملیۆن دینار هاوكات پلەباڵاكان 50% ی موچەكەیان بۆ خەرج دەكرێت، هەروەها 500 شارەزامان هەیە موچەكەیان كەمكراوەتەوە بۆ نیوە تەنیا لە كەمكردنەوەی مووچەی شارەزا، مانگانە نزیكەی 300 ملیۆن دینار زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت.
هەروەها سەرچاوەكە روونیكردەوە، ئەو لیستەی نێردراوە بۆ لیژنەی باڵای چاكسازی هەندێك ناوی تێدایە كێشە لە دۆسییەكانیاندا هەیە بە نمونە وەزیرمان هەیە، كە بەفیعلی وەزیر بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی دۆسییەكەی دەفتەری راژەی تێدا نییە و هیچ زانیارییەكی تێدانییە، ناوی لەناو ئەو لیستەدا هەیە، كە موچەی ببڕدرێت، ئەمانە ئەبێت پێداچوونەوە بە دۆسیەكەیاندا بكرێتەوە.