كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەرێم دەستبەكاردەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

رۆبەرت پالەدینۆ، كونسوڵی نوێی ئەمەریكا لە هەولێر دەستبەكار بوو، كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە راگەیەنراوێكدا پرۆفایلی كەسیی پالەدینۆی بڵاوكردەوە، بەپێی پرۆفایلەكەی، ناوبراو بەر لەوەی ئەم پۆستە نوێیە وەربگرێت، چەندین پۆستی دیكەی دیپلۆماسی و كاری كردووە و دەرچووی كۆلیژی سەربازیی سەر بە سوپای ئەمەریكایە.

بەپێی راگەیەنراوەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ڕۆبەرت لە دوایین پۆستەكانیدا سەرۆكی دەستەی ستافی جێگری وەزیری دەرەوە و جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە و بەڕێوبەری پەیوەندیە ستراتیجیەكان و وتەبێژی بەوەكالەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بووە و هەروەها لە ژمارەیەك پۆستی جیاواز لە نوسینگەی كاروبارەكانی تایبەت بە ئاسیای خۆهەڵات و ناوچەی زەریای ئارام و لە دەرەوەش لە چین و ڤێتنام و ئیتاڵیا كاریكردووە.

ڕۆبەرت لە زانكۆی نۆتەر دام و سكوڵی یاسای زانكۆی واشینتۆن ئاند لی و كۆلێجی شەڕی سەر بە سوپای ئەمریكا خوێندوویەتی، ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و دوو كچی نێوجەوانی هەیە.

لە چەند رۆژی رابردوودا رۆب والەر كونسوڵی پێشووی ئەمریكا لە هەولێر كۆتایی بە كارەكانی هات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا