بڕیاری نوێ له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری راگرتنی دەوامی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی لە قۆناغی 1ی بنەرەتی بۆ 12ی ئامادەیی تا ناوەڕاستی مانگی كانوونی دووەم درێژكردەوە.

جوتیارعادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاندووە، “دوای راوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی نەوەی نوێی ئەو ڤایرۆسە لە هەندێک وڵات، دوای هەڵسەنگادنی دۆخەکە بەتایبەت بابەتی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە گشت خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا دەوامی قۆناغەکانی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی)، تا رۆژی (16-1-2021) رادەگیرێت و قۆناغی 3ی بنەرەتی تا ی 11 ئامادەیی (حکومی – ناحکومی) بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن”.

جوتیار عادل راشیگەیاندووە، “قۆناغی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی دەتوانن تا کاتی کردنەوەی قوتابخانەکان، بەشێوەی “نائیلزامی” سوود لە وانەکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین وەربگرن”.

بەگوێرەی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم دەوامی خوێندنی زانگۆو پەیمانگەكان وەك خۆیان بەردەوام دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا