شەپۆلێكی گەرما روو لەهەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس – كەنار ئازاد

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەئەمڕۆوە شەپۆلێكی گەرما كە ماوەیی هەفتەیەك دەخایەنێت روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات و پلەكانی گەرما بۆ چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.

كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، پێشبینی دەكرێت لەئەمڕۆوە شەپۆلێكی گەرما روو لە هەرێم دەكات بەجۆرێك پلەكانی گەرمان لەنێوان سێ بۆ پێنج پلە بەرزدەبنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، شەپۆلەكە لەناوچەكانی گەرمیان كاریگەری زیاترەو پلەی گەرمی زیاتر لەناوچەكانی دیكە بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەو شەپۆلە دوای ئەوە دێت، جیاواز لەساڵانی رابردوو لەوەرزی هاوینی ئەمساڵدا پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆیەوە نەبینی و كەش و هەوا تاڕادەیەك مامناوەند بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا