وادەی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە دیاری كرا

پۆلەتیك پرێس

دوای ئەوەی كورد و لایەنە سیاسییەكان رێككەوتن و فراكسیۆنە شیعەكان پێشنیازی دەقێكیان هێنا تایبەت بە پشكی هەرێم، بڕیاردرا ئەمشەو پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بە مەبەستی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی عێراق.

بەختیار شاوەیش، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بڕیارە كاتژمێر 10ی ئەمشەو كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی بودجە دەست پێبكات.

وتیشی:” ئەو رێككەوتنەی لەنێوان لایەنەكاندا كراوە چوەتە لیژنەی دارایی و هیچ كێشەیەكی نەبوە و پەسەند كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر گۆڕانكاری لە هەڵوێستی لایەنەكان روونەدات لە زوترین كاتدا پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەند دەكرێت.

بەپێی ئەو دەقەی فراكسیۆنە شیعەكان پێشنیازیانكردووە ، رۆژانە حكومەتی هەرێم 460 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت دوای جیاكردنەوەی پشكی پێویست بۆ خەرجی بەرهەم و گواستنەوە و بەگەڕخستن و پێداویستی ناوخۆ، 250 هەزار بەرمیل رادەستی سۆمۆ بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا