بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ چارەسەركردنی ئاشتییانە و سیاسییانەی كێشەكانە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە یوناس لۆڤێن، باڵیۆزی سوید لە عێراق.

لە دیدارێكدا هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، پێگەی هەرێم و پەیوەندی نێوان هێز و لایەنە سیاسییە كوردییەكان و پتەوكردنی پەیوەندییەكان بە تایبەت لەبواری ئابووری و پەروەردە بە بایەخەوە بۆچونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لە فراوانكردنی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەش كرد لەنێوان هەرێم و سوید و هەموو پشتیوانی و كارئاسانییەكی یەكێتی بۆ دەربڕین تا بازرگانان و سەرمایەدارانی سوید لە هەرێم سەرمایەكانیان بخەنە گەڕ و لەكەرتی ئابووریدا هاوكاربن و بەشدارێكی چالاك بن بۆ پێشخستنی هەرێمی كوردستان.

لەبارەی پرۆسەی پەروەردەو خوێندنیشەوە هاوسەرۆك پێشنیاری گەڵاڵەكردنی پڕۆژەیەكی هاوبەشی پەروەردەیی كرد تا سوود لەشارەزایی و ئەزموونی پێشكەوتووی وڵاتی سوید وەربگیرێت و پشتیوان بن بۆ پێشخستنی زیاتری كەرتی پەروەردە لەهەرێم و لەسەر بنەمای زانستی سەردەم خوێندكار و گەنجی كورد كە توانایەكی باشیان هەیە بەپێی پێویستی كۆمەڵگە، گۆڕانكارییەكان و بازاڕ پەروەردە بكرێن و هەم فێربكرێن و ئامادەبكرێن تا لە بازاڕی كاردا سوودیان لێوەربگیرێت و هەلی كاریان بۆ بڕەخسێنرێت.

هەر لەدیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی بەرنامە و سیاسەتی یەكێتی بۆ قۆناغی ئەمڕۆی هەرێم و عێراق خستەڕوو، تەئكید لەچارەسەركردنی ئاشتییانە و سیاسییانەی كێشەكان كردەوە و پەنابردن بۆ دیالۆگ و زمانی گفتوگۆ و رەچاوكردنی بەرژەوەندی باڵای گەل و وڵاتی بەفاكتەری بەهێزی زاڵبوون بەسەر قەیرانەكان زانی و رایگەیاند یەكێتی پێداگردەبێت لەسەر یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و خزمەت كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو نەتەوە وپێكهاتەو ئاینزاكان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا