پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق 14% دەبێت و بڕەكەی دەگاتە 28 تریلیۆن دینار.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی پلاندانان رێژەی دانیشتوانی هەرێم لە ئێستادا 14% ی دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنێت، بەپێی ماددەی 121ی دەستوریش نابێت پشكی هەرێم لە 14%ی بودجەی عێراق كەمتر بێت.
وتیشی، ئێستا بودجەی عێراق بە 200 تریلیۆن دینار دیاریكراوە، بەوپێیەش پشكی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ 28 تریلیۆن دینار دەبێت.