پۆڵەتیك پرێس
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، کۆبونەوەکانی لیژنە تەکنیکیەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەبێت ئەنجامی كردەیی بەرهەم بهێنن بۆ بەدیهێنانی ئەو داواكاریانەی کە گەلی عێراق هیوای بۆدەخوازن.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح راشیگەیاندووە، گرنگی کۆبوونەوەکانی لیژنە تەکنیکییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا ئەگەر ئەنجامی كردەیی هەبێت دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلی عێراق بۆ سەروەری تەواوی نیشتمانی و کشانەوەی هێزە شەڕکەرە بیانییەکان لە عێراق لەكەمترین ماوەدا.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی خشتەیەكی دیاریکراو كە هەردو وڵات بڕیاری لەسەر دەدەن پێویستە هێزە بیانییەكان عێراق بەجێبهێلن و ئازادی تەواو بدرێتەوە بە هێزە عێراقییەکان و ئاسمانی عێراق پارێزراو بێت و پێشێلکاری و سوڕانەوەی بەردەوامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان كۆتاییان پێبێت.