ناوەڕۆکی رێککەوتنی عێراق و تورکیا تایبەت بە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئاو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان عێراق و تورکیا، پەرە بە لێکتێگەیشتن لە کەرتی ئاو دەدرێت، لەسەر بنەمای یەکسانی، نیازپاکی و دراوسێیەتیی باش.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، لە رێگەی پڕۆژەی هاوبەش، بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئاو لە دیجلە و فورات باشتر دەکرێت.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنی عێراق و توركیای له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئاو بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌شێكیان بریتیین له‌:

_ بره‌ودان به‌ چاره‌سه‌ریی و هاوكارییه‌كان له‌ بواری كه‌رتی ئاو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و نیازی پاكی دراوسێیه‌تی نێوان عێراق و توركیا.

_ ئاماده‌كردنی دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ژێرخان و وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی ئاو له‌ عێراقدا.

_ هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش، بۆ باشتركردنی ئیداره‌دانی ئاوه‌كانی دیجله‌ و فورات.

_ بانگهێشتكردنی كۆمپانیا توركییه‌كان بۆ به‌شداریكردن له‌ پڕۆژه‌كانی ئاودێری له‌ عێراق.

_ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولاش درێژ ده‌بێته‌وه.‌

رۆژی دووشەممە، 22-04-2024، دوای 13 ساڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و شاندێکی یاوەری سەردانی عێراقیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا