هەرێم كەمال ئاغا: بەشداری دانیشتنەكەی سبەی ناكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، سبەی چوارشەممە بەشداری دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ناكەین چونكە تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە هەڵوێستی لایەنەكاندا رووینەداوە.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: سبەینێ‌ وەكو فراكسیۆنی یەكێتی هەمان هەڵوێستی رابردوومان هەیە و بەشداری دانیشتنەكە ناكەین، چونكە هیچ گۆڕانكاریەك بەسەر هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكاندا نەهاتووە.

وتیشی: وەكو یەكێتی پێمان وایە بەبێ‌ رێككەوتنی نێوماڵی شیعە و پێكهێنانی فراكسیۆنی زۆرینە هیچ حكومەتێكی داهاتوو سەرناگرێت، چونكە رێككەوتنی نێوماڵی شیعە رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر كۆی پرۆسەی سیاسی عێراق.
روونیشیكردەوە، پێشتریش وتوومانە بەشداریكردنی كورد یان سوننە لە كێشەكانی نێوماڵی شیعە رەنگدانەوەی خراپی دەبێت.

هێمای بەوەشكرد، ئێمە خاوەن دۆزین لە بەغدا لەوانە پرسی ماددەی 140 و پێشمەرگە و ساڵانە كێشەی بودجەمان هەیە، بۆیە ئەو گفتوگۆیانەی ئێستا كراون لەسەر بابەتی پۆستە نەك دۆزی رەوای گەلی كورد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا