ماکرۆن: هاتووم بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەکاتی ئاستەنگەکاندا

پۆڵەتیک پرێس

ئیمانوێل ماکرۆن لەدوای گەیشتنی بۆ پایتەختی عێراق دەڵێت: “هاتووم بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەکاتی ئاستەنگەکاندا.”

ئەمڕۆ ٢ی ئەیلول، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە بەغدا و لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، “خۆشحاڵم کە بۆ یەکەمجار سەردانی عێراقم کردووە، من هاتووم بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری فەڕەنسا بۆ عێراق لە کاتی ئاستەنگەکاندا.”

ئەو سەردانەی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ بەغدا، لەدوای سەردانەکەی بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان دێت و وا بڕیارە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای عێراقدا کۆببێتەوە.

پێشتریش سەرچاوەکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ماوەی سەردانەکەی ماکرۆن بۆ عێراق کورتخایەن دەبێت و تێیدا چاوی بە چەند بەرپرسێکی باڵای هەرێم و عێراق دەکەوێت، هاوکات گرنگترین بابەتی گفتوگۆکانیان بریتی دەبێت لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی تورکیا بۆناو خاکی هەرێم و عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا