بودجە رەوانەی سەرۆك كۆمار دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی دوا وردبینین لە پرۆژە یاسای بودجەدا دوای كارەكانی ئەوان لەم هەفتەیەدا رەوانەی سەرۆك كۆمار دەكرێت بۆ واژۆكردنی.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دوو شەممە یان سێ شەممە پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی سەرۆك كۆمار دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای پەسەندكردنی یاساكە لەلایەن پەرلەمانەوە، ئێستا لەلایەن فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانەوە پێداچوونەوە و دوا وردبینی بۆ یاساكە دەركرێت.

رۆژی چوار شەممەی هەفتەی رابردو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پرۆژە یاسای بودجەی پەسەندكرد، چاوەڕوانیش دەكرێت دوای واژۆكردنی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە لەماوەی نزیكەی مانگێكدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا