شاندی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە دەچێتەوە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە لەماوەی داهاتوو، شاندێكی ھونەریی وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا و دانانی میكانیزمێك، سەردانی بەغدا بكات.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ھەرێم و بەغدا پابەندبوونی خۆیان بە رێككەوتنەكە راگەیاندووە و ھیچ كۆسپێك لە بەردەم جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەدا نییە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتیشی “ھەر كاتێك دەست بە دابەشكردنی پشكی پارێزگاكانی عێراق كرا، پشكی ھەرێمی كوردستانیش پێویستە رەوانە بكرێت، چونكە بودجە بووەتە یاسا و ھیچ بەربەرستێكیش لە بەردەم جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا نەماوە”.

بەوتەی بەشیر حەداد، بەمزوانە شاندێكی ھونەریی بۆ جێبەجێكردن و دانانی میكانیزمێك بۆ رێككەوتنەكەی ھەرێم و بەغدا لەبارەی بودجە و ناردنی پشكی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات، پێویستە بەغداش پشكی ھەرێمی كوردستان بۆ ھەر چوار مانگی ئەمساڵ رەوانە بكات.

سەردانكردنی شاندەكەی هەرێم لەكاتێكدایە، دوای ئەوەی لە كۆتای مانگی ئاداری ئەمساڵ یاسایی بودجەی گشتی 2021ی عێراق لە پەرلەمان پەسەندكرا، وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراقیش تەواوبوونی رێنماییەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی بودجەکەی راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا