بۆ چارەسەری كێشەی جوتیارانی كورد لە كەركوك كۆبونەوەیەك بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و وەزیری ناوخۆ كۆبونەوەو لەبارەی چارەسەری كێشەی جوتیارە گوندنشیەكانی كورد لە پارێزگای كەركوكەوە گفتوگۆیان كرد.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندووە، لەگەڵ عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ كۆبونەتەوەو تێیدا چارەسەركردنی كێشەی زەوی وزار و ئەو كێشانەی لەهەندێك ناوچەی كوردنشینەكان و گوندەكانی سەر بە پارێزگای كەركوك و دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تەشەنەیان سەندووە باسكراوە.

بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەكردووە، داوای لەوەزیری ناوخۆ كردووە هەوڵە هەواڵگرییەكان چڕ بكرێنەوە بۆ دابینكردنی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری وڵات.

لەماوەی رابردودا چەندینجار گرژی لەنێوان هاوڵاتیانی كورد لە گوندەكانی سنوری كەركوك و عەرەبە هاوردەكان روویاندا، ئەوەش دوای ئەوەهات وەك بەشێك لە هاوڵاتیانی كورد باسی دەكەن، عەرەبە هاوردەكان هەوڵیانداوە لەو ناوچانە دەریان بكەن و دەست بەسەر موڵك و ماڵیاندا بگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا