شاندی هەرێم بۆ پشكی سێ مانگی رابردو دەچێتە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە لەماوەی داهاتوو، شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ناردنی پارەی سێ مانگی رابردوی ئەمساڵ سەردانی بەغدا بكەن.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵێكە بەشی هەرێمی كوردستانیش لەبودجەدا بۆ تەواوی ساڵەكە دانراوەو پێویستە ناوەند پشكی هەرێم بۆ سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاری شاندەكە لەبەغدا یەكلایكردنەوەی ئەو رێكارانەیە كە دەبێت هەرێم پێوەی پابەند بێت بۆ ناردنی پارەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ بۆ هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “پابەندبوونی هەرێم بەرانبەر هەر مانگێك لەبودجە چی بێت جێبەجێدەكرێت و لەكۆی ئەو پارەی بۆ سێ مانگی رابردوو كۆكراوەتەوە بەشێوەی مەقاسە ئەوەی رێككەوتنی لەسەركراوە لەبودجەدا لێی دەردەكرێت چی بڕە پارەیەك مایەوە دەنێردرێت بۆ هەرێم”.

بەپێی رێككەوتنی هەرێم و ناوەند لە بەرانبەر ناردنی شایستە داراییەكانیدا، هەرێم پابەند كراوە بە رادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی.

رۆژی چوار شەممەی هەفتەی رابردو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پرۆژە یاسای بودجەی پەسەندكرد، چاوەڕوانیش دەكرێت دوای واژۆكردنی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە لەماوەی نزیكەی مانگێكدا بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا