پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە ھۆی ئەو رووداوەی لە نەخۆشخانەكەی بەغدا سبەی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەكات.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، بە ھۆی رووداوی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا، كە بە ھۆیەوە دەیان كەس بوونە قوربانی، بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی ئەو رووداوە ساز بكات.

وتیشی: “ئەو كۆبوونەوەیە راوێژكاری دەبێت و لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكەین، بەڵام بۆ ئەو كۆبوونەوەیە ھیچ بەرپرسێكی حكوومەتی عێراق بانگھێشتی پەرلەمان ناكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، رووداوی ناونەخۆشخانەكە رووداوێكی گەورەیە و زیانی گیانی زۆری ھەبووە بۆیە پێویستی بەلێكۆڵینەوەی ورد و گفتوگۆی زۆر هەیە.

شەوی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لەبەغدای پایتەختی عێراق ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە و ئامارەکانی گیانلەدەستدان لەزیادبووندایە.

خالید میحنە، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب 82 کەس گیانیان لەدەستداوە و 110 کەسیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا