پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێكیدا كە ئاڕاستەی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوری عێراقی كردووە داوا دەكات لیژنەكە پەلە بكەن لە تەواوكردنی كارەكانیاندا.
ئەو نووسراوە لەلایەن بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقەوە بۆ لیژنەكە نێردراوەو تێیدا هاتووە، لیژنەكەتان لە (3/11/2019) درووست كراوە بۆ ئەوەی لە ماوەی چوار مانگدا كار بۆ داڕشتنی هەموواری دەستوور بكات، ماوەی كاركردنی بۆ درێژكراوەتەوە، ئەوە ساڵێكیش بەسەر پێكهاتنیدا تێپەڕیوە.
داواشدەكات، لە زووترینكاتدا لیژنەكە راپۆرتی خۆی پێشكەش بكات و كۆتایی بەكارەكانی بهێنێت.
ساڵی رابردودا لەژێر فشاری خۆپیشاندەرانی بەغدا پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی بۆ هەمواركردنەوەی دەستوری عێراق پێكهێنان بەڵام دوای چەندین كۆبوونەوەیان تائێستا نەیانتوانییووە كۆتایی بەكارەكانیان بهێنن.