زەنگی هۆشیاری لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی عێراقەوە لێدەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دواکەوتنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ و نەناردنی بۆ پەرلەمان دەبێتەهۆی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دواکەوتنی حکومەت لە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ پەرلەمان، دەبێتەهۆی دواخستنی موچەی چەند مانگی داهاتووی فەرمانبەران.

باسی لەوەش کرد، پەرلەمان لە چاوەڕوانی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەدایە تا خوێندنەوەی بۆ بکات و گفتوگۆی لەسەر بکات و دواتر دەنگی لەسەر بدات، وتیشی: ئەم دواکەوتنە لێکەوتی نەرێنی لەسەر لایەنی دارایی و ئابووری عێراق دەبێت.

سێشەممەی رابردوو، عەباس یابر عەتافی ئەندام پەرلەمانی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، توڕەییەکی گەورەی پەرلەمانی لەبارەی نەناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەبوو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو پەسەند بکرایە، بەڵام دوو مانگ تیپەڕیوە بەسەر وادەی یاسایی خۆیدا و تەنانەت هێشتا نەنێردراوەتە پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا