ئەو وەزیرەی رێگری لە ناردنی پارەكەی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق قسە لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان كراوە،بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتیی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی بڕیار لەسەر كاتی ناردنی پارەكە نەدراوە.

رۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، دوای كۆبوونەوەكە حەسەن نازم، وتەبێژی حكومەتی عێراق سەبارەت بە ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە، سولفەیەكە بۆ پێدانی مووچە لە كوردستان، دواتر لە نێو پشكی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكرێت، ئەمە رێككەوتنی لەسەركراوە، بەدڵنییایەوە بەمنزیكانە خەرج دەكرێت، كاری تەكنیكی ماوە بۆ دابینكردن و ناردنی ئەو پارەیە بۆ كوردستان.

رۆژی دووشەممە 28ی حوزەیران بەشیر حەداد، جێگیری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق واژووی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینار كردووە بۆ هەرێمی كوردستان و هیچ كێشەیەكی یاسایی و ئیداری و هونەری نەماوە ئەوەی ئێستا رێگرە لەناردنی پارە بۆهەرێم كێشە سیاسییەكانە.

وتیشی، لەئێستادا هەوڵ و ئەمەلێك هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا