بودجە پەرلەمان دابەشی دوو بەرە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەسەر بودجە پەرلەمان بووەتە دو ئاڕاستە یەكیان دەیەوێت تێپەڕێت و ئەوی دیكەشیان گرفت بۆ تێپەڕاندنی دروستدەكەن.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هۆكاری دواخستی دانیشتنەكانی پەرلەمان بۆ ئەوەیە لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆی زیاتر بكەن و بگەنە رێككەوتنێك تا داواكارییەكانیان لەناو پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگەی بكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری دواكەوتنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ترسی لایەنەكانە لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، چونكە هەرساڵێك هەڵبژاردنی تێداكرابێت تێپەڕاندنی بودجە سەخت بووە.

باسی لەوەشكرد، پشكی هەرێمی كوردستان تا ئێستا بەوشێوەیە كە شاندی هەرێم رێكەوتنیان لەسەر كردووە و لیژنەی دارایی پەسەندی كردووەو بەشی هەرێم نەبوەتەهۆی دواكەوتنی پڕۆژە یاساكە، بەڵام داواكاری لایەنەكانی شیعەو سوننە هۆكاری دواكەوتنەكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دواین كۆبونەوەی لیژنەی دارایی لەبارەی بودجەوە كۆتایی هات و واش بڕیارە ئەمشەو بودجە تێپەڕێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا