گۆڕانكاری لە بودجەدا كرا

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق گۆڕانكاری لە بودجەدا كرد، بەوەش نرخی یەك بەرمیل نەوتی لە 42 دۆلارەوە بۆ 45 دۆلار بەرزكردەوە.

لیژنەكە رایگەیاندووە، گۆڕانكارییان لەپرۆژە یاساكەدا كردووەو نرخی نەوتیان بەرزكردوەتەوەو هاوكات خەرجییەكانیشان كەمكردوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، نرخی نەوت بەرزبوەتەوە، بەوهۆیەشەوە نرخی یەك بەرمیل نەوتیان بۆ 45 دۆلار بەرزكردوەتەوە، كە پێشتر حكومەتی عێراق یەك بەرمیل نەوتی بە 42 دۆلار جێگیركردبوو.

بەهۆی گۆڕانكاری لە بودجەكەشدا، چاوەڕوان دەكرێت بەشێك لە بڕگەو ماددەكانی بودجەكە دەستكاری بكرێن لەنێویشیاندا ئەگەری زۆرە گۆڕانكاری لە پشكی هەرێمدا بكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوت بەزیاتر لە 55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوە دەكرێت، بوتەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراقیش پێشبینی دەكرێت تاوەكو مانگی ئازاری ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە نزیكەی 65بۆ 70 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا