پۆڵەتیك پرێس
جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق دەڵێت “بەمەبەستی جێگیركردنی هێزێكی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگەو سوپاری عێراق، پێویستە بە زووترین کات هەردو حكومەتی عێراق و هەرێم دەست بە دانووستاندنەکانیان بکەنەوە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ1ی ئایار چەکدارانی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردە هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوری پردێ و بەوهۆیەشوە ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب و دوو پێشمەرگە شەھید بون و دووانی دیکەش بریندار بون.
بەشیر حەداد، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق لەمیانی بەسركردنەوەی بریندارەكانی هێرش و پەلامارەكەی شەوی رابردوە پردێ جەختیكردەوە، پێویستە بە زووترین کات حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەست بە دانووستاندنەکانیان بکەنەوە بۆ جێگیر کردنی ھێزێکی ھاوبەش لە ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.
جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق وتیشی “ئامانجی جێگیركردنی ئەو هێزە بۆ رێگری کردن لە دووبارە خۆ رێکخستنەوەی داعش و پاراستنی سەرو ماڵی ھاووڵاتیانی ناوچەکەیە”.