روونكردنەوە لە چوونی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی عێراق روونكردنەوەی لەبارەی چوونی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان بڵاوكردەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، عەلی عەلاوی ناچێتە پەرلەمان تاوەكو لە بارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت.

ئەو رونكردنەوەیەی وەزارەتی دارایی دوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردودا بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بۆ 145 هەزارو ناجێگری نرخی دیناری عێراقی بەرانبەر دراوە بیانییەكان لە پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵێك هەبوو بۆ ئەوەی وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا