بەشیر حەداد: هەماهەنگی ئەمنی و دادوەری باش لە نێوان هەرێم و عێراق هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: هەماهەنگی ئەمنی و دادوەری باش لە نێوان هەرێم و عێراق هەیە و بەرپرسانی باڵای ئەمنی لە عێراق باس لە بوونی ئەو هەماهەنگییە دەكەن.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هەماهەنگی ئەمنی و دادوەری باش لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە، بۆخۆم چاوم كەتووە بە بەرپرسانی باڵای ئەمنی عێراق لەوانە وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری، بەرپرسانی هەواڵگری، هەموویان باسی ئەوە دەكەن هەماهەنگییەكی باشیان هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەشكرد، نازانم فائق زێدان بۆچی وتویەتی هەماهەنگی لە نێوان هەرێم و عێراق نیە، لەچ لایەكەوە و چۆن قسەی كردووە ئایا كەسێكی دیاریكراو هەیە داوایان كردبێت و رادەست نەكرابێت؟

پێشتر فائق زیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان هەماهەنگ نییە لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی لەبارەی رادەستكردنی ئەو داواكراو و هەڵهاتووانەی لەهەرێمن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا