مەسرور بارزانی پەنا بۆ مستەفا كازمی دەبات

پۆڵەتیك پرێس:
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوەو تێدا داوای سزادانی ئەو كەسانەی كردووە، كە هێرشیان كردووەتە سەر بارەگای لقی پارتی لەكەركوك.

مەسرور بارزانی رۆژی شەممە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ مستەفا كازمی ئەنجامداوەو باسی لەوە كردووە، كە دەبێت، رێزی ئاڵای كوردستان بگیرێت، چونكە ئەوە پیرۆزی خەڵكی هەرێمی كوردستانە.

هەروەها رایگەیاندووە، دەبێت رێگریش بكرێت لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر بارەگا حیزبییەكان‌و ئەوانەشی ئەو كارەیان كردووە سزا بدرێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی شەممە، كۆمەڵێك لەچەكدارانی حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر بارەگای لقی پارتی لەبەغداو سوتاندیان، ئەوەش لەكاردانەوەی قسەكانی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتەكە، لەسەر حەشدی شەعبی.

پێشتر هۆشیار زێباری رایگەیاندبوو، كە دەبێت مستەفا كازمی گروپەكانی حەشدی شەعبی جڵەو بكات‌و رێگرییان لێبكات، چونكە ئەوانە گروپی لادەرن‌و دەبنە زیان بۆ سەر عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا