گۆڕانكاری لە سێ پۆستی ئەمنی كەركوك دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بە گۆڕانكاری لە سێ‌ پۆستی ئەمنی شاری كەركوك.

بە پێی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ عەمید كاوە غەریب كراوە بە بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی كەركوك و عەمید رزگار تەپەلو بە بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك و عەمید مازن غەریب بە بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی عروبە دیاری كراون.

ئاڵوگۆڕی ئەم بەڕێوەبەرانەی دام و دەزگاكانی پۆلیسی كەركوك لە كاتێكدا پێشتر چەند پۆستێكی دام و دەزگاكانی پۆلیسی شارەكە لە كورد سەنرانەوە و لە جێگەیان ئەفسەری عەرەب دانران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا