عێراق و ئێران لەسەر چەند تەوەرێكی تایبەت بە وزە رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی سەردانی فەرمی شاندی باڵای وەزارەتەكە بۆ ئێران و كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی وزەی ئەو وڵاتە، هەردولا گەیشتونەتە رێككەوتن لەسەر چۆنیەتی برەودان بە پەیوەندییەكان لەبواری وزە، دانەوەی قەرزەكانی ئێران و پابەندبون بە بەرنامەی هەناردەی غاز بۆ ساڵی 2022.

وەزارەتی كارەبای عێراق رۆژی چوارشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: شاندی باڵای وەزارەتی كارەبا بە سەرۆكایەتی عادل كەریم، وەزیری كارەبا لەگەڵ جواد ئەوجی، وەزیری وزەی ئێران كۆبوەوە و هەردولا باسیان لە چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی لەبواری وزە و زیادكردنی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق لە وەرزی هاویندا كردوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆبونەوەكە ئەرێنی بوە و ئێران لەبارەی قەرزەكانی وزە، كە عێراق تائێستا رادەستی نەكردون تێگەیشتنی هەبوە بۆ دۆخەكە، هەردولاش رێككەوتن لەسەر بەردەوامی هاوكاری و هامەهانگی دو لایەنە، نرخی نوێی سوتەمەنی و رادەستكردنی شایستە داراییەكانی ئێران لەچوارچێوەی ساڵی 2022دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا