روونكردنەوە لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی عێراقەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا دەكاتەوە و ئەوە دەخاتەڕوو، هیچ بڕیار و قسەیەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەكراوە.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە پۆلەتیك پرێسی راگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئارادا نییە و هەموو لایەنەكان بە حكومەت و پەرلەمانەوە لەگەڵ ئەوەدان لەو وادەیەی دەستنیشانكراوە پرۆسەكە ئەنجام بدرێت.

وتیشی، “ئامادەكارییەكان بەو ئاڕاستەیە دەڕوات لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردنەكە بكرێت، دەنگ لەسەر یاساكە دراوە ئەوەی ماوەتەوە تەنها پاشكۆیەكە، بۆ دیاریكردنی شێوەو چۆنیەتی بازنەكانی هەڵبژاردنەكە دەبێت، ئەوەش لە كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمان یەكلایدەكرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كەس بەئاشكراو بەفەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكەی نەكردووە و ئەوە یەكلابوەتەوە كە فرە بازنەیی دەبێت.

بڕیارە لە سەرەتای حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت، لەئێستاشدا دەنگۆی ئەوە هەیە بەشێك لە لایەنەكان خواستی دواخستنی هەڵبژاردنەكەیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا